AP ١٤٠٣ ڕەشەمە ١ ١٧:٣٠

بارزانی هێرش بۆ سەر جووتیارانی کورد بە بەرپرسانی ئەمریکا ڕادەگەیێنێت

بارزانی هێرش بۆ سەر جووتیارانی کورد بە بەرپرسانی ئەمریکا ڕادەگەیێنێت

مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی ڕایگەیاند: ئازاردانی جووتیارانی کورد نیشانەی عەقڵیەتی شۆڤێنیستی عێراقە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەسعوود بارزانی، سەرۆكی پارتی لە میانەی پێشوازیكردنی لە جێگری باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق ڕایگەیاند، "ئازاردانی جووتیارانی كورد لە پارێزگای كەركووك هێمای بەوەدا كە ئەم ڕەفتارانە دەرخەری عەقڵیەتی شۆڤێنین و دیمەنەكانی جینۆسایدی گەلەكەمان دێنێتەوە یادمان".

بارەگای بارزانی، ئەمڕۆ چوارشەممە لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، مسعود بارزانی لە سەلاحەددین پێشوازی لە دانیال ڕۆبنستین، جێگری باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق كرد و بارودۆخی سیاسی و ئەمنی عێراق و سووریا و دوایین پێشهات و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە تاوتوێ كرا.

ئاماژەی بەوەشكرد، لەكۆبوونەوەكەدا ڕۆشنایی خرایە سەر دەرئەنجامەكانی سەردانی شاندی ئیمرالی بۆ هەرێمی كوردستان و هەروەها دیداری نێوان مەسعود بارزانی و مەزلوم عەبدی.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە، پەیوەندییەكانی نێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی عێراقی فیدڕاڵ تەوەرێكی دیكە ئەو دیدارە بوە و بارزانی وێڕای ئاماژەدان بە ڕەفتاری نابەجێ و ئازاردانی جووتیارانی كورد لە پارێزگای كەركووك هێمای بەوەدا، ئەو ڕەفتارانە دەرخەری عەقڵیەتی شۆڤێنین و دیمەنەكانی جینۆسایدی گەلەكەمان دێنێتەوە یادمان.

مەسعود بارزانی ئەوەشی دووپاتكردەوە، پێویستە لە عێراقدا لە چوارچێوەی دەستور كار بە پڕەنسیپەكانی شەراكەت و تەوازون و تەوافوق بكرێت..

News ID 54049

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha