بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەزڵۆم کۆبانێ فەرماندەی گشتی هەسەدە، ڕازگەلێکی لە دیدار لەگەڵ ئەحمەد شەرع سەرۆک کۆماری کاتی سووریای ئاشكرا کرد و ڕایگەیاند کە دوولایەنەکە سەبارەت بە پرسی سەرەکی گفتوگۆیان کردووە و لە حاڵێکدا کە هەردوولا خوازیاری یەکپارچەیی سووریان بەڵام لەسەر سیستەمی سیاسی داهاتووی ئەو وڵاتە جیاوازی ڕایان هەیە.
کۆبانێ ڕاشیگەیاند کە ئێمە دەمانەوێت دەسەڵات دابەش بکرێت بەڵام ئەحمەد شەرع خوازیاری یەک دەسەڵاتیە.
ناوبراو لە کۆتاییدا جەختی کرد : ئێستا هاوئاهەنگی ئەمنیەتی لە نێوان دوولایەنەکە بۆ ڕێگری لە شەڕ هەیە. ئەمریکا، فەڕەنسا و چەند وڵاتی دیکە لە نێوان ئێمە و دەوڵەتی نوێی سووریا ناوەندگیری دەکەن. هەمووان دەیانەوێت لە ڕێگای دانوستانەوە پرسەکان چارەسەر بکرێن.

مەزڵۆم کۆبانێ فەرماندەی هەسەدە، تەوەرەکانی دانوستان و دیدارەکەی لەگەڵ ئەحمەد شەرعی ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند کە لەگەڵ ئەحمەد شەرع لەسەر جۆری سیستەمی سیاسی داهاتوو بەتایبەتی پرسی دابەش کردنی دەسەلات لە سووریا جیاوازی ڕایان هەیە.
News ID 53957
Your Comment