AP ١٤٠٣ ڕێبەندان ٢٢ ٢٣:٤٤

نێچیرڤان بارزانی پەیامێکی بۆ سەرۆک کۆماری ئێران نارد

نێچیرڤان بارزانی پەیامێکی بۆ سەرۆک کۆماری ئێران نارد

نێچیرڤان بارزانی" بە بۆنەی 46ەمین ساڵەیی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران پەیامێکی پیرۆزبایی نارد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،
په‌یامی پیرۆزبایی "نێچیرڤان بارزانی" سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ دکتۆر "مه‌سعوود پزشکیان" سه‌رۆک کۆماری ئێران به بۆنه‌ی بەرزڕاگرتنی (46)ەمین ساڵیادی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران، پێشکه‌ش به "فه‌رامه‌رز ئه‌سه‌دى" كونسوڵى گشتیی ئێران له‌ هه‌ولێر کرا.

ئەمڕۆ دووشەممە 2025/2/10 بە نوێنەرایەتیی "نێچیرڤان بارزانی" سەرۆکی هەرێمی کوردستان، "فەوزی هەریری" سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، لە ڕێوڕەسمی (46)ەمین ساڵیادی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران، له هه‌ولێر بەشداریی کرد.

لە ڕێوڕەسمەکەدا کە لەلایەن کونسوڵخانەی گشتیی ئێرانەوە لە هەولێر ڕێکخرا بوو، سەرۆکی دیوان، پیرۆزباییی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی بە "فه‌رامه‌رز ئه‌سه‌دى" كونسوڵى گشتیی كۆمارى ئيسلامیی ئێران له‌ هه‌ولێر و ستافی کونسوڵخانە گەیاند و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکانیاندا، بۆ خواستن.
لای خۆیه‌وه ئەسەدی، پێزانین و خۆشحاڵیی خۆی بە بەشداریی نوێنەری سەرۆک لە یادەکەیاندا نیشان دا و جەختی لە گرنگیی بەردەوامیی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا، کردەوە.

News ID 53944

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha