AP ١٤٠٣ ڕێبەندان ٢٢ ١١:٣٤

فەرماندەی هێزی ئاسمانیی سپا: ترامپ ناوێرێ هێرش بکاتە سەر ئێران

فەرماندەی هێزی ئاسمانیی سپا: ترامپ ناوێرێ هێرش بکاتە سەر ئێران

فەرماندەی هێزی ئاسمانیی سوپای پاسداران وتی: ئێرانێکی بەهێز ملکەچی قسەی زۆرەملێ نابێت. خەمی جیهانی دەرەوە مەخۆن، دەبێت کێشە ناوخۆییەکان چارەسەر بکەین.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە وەڵامی پرسیاری پەیامنێری مێهر لە پەراوێزی گردبوونەوەیەکی ئەمڕۆ 22ی ڕێبەندان لە تاران سەبارەت بە هەڕەشەی ئەم دواییەی ترامپ کە ئەگەر ڕێککەوتنی ئەتۆمی نەبێت هێرش دەکاتە سەر ئێران، سەردار حاجی زادە، فەرماندەی هێزی ئاسمانیی سوپای پاسداران وتی: ئەو قسەی وای نەکردووە و ورەیەکی وای نییە.

جەختیشی کردەوە: ئێرانێکی زلهێز ملکەچی قسەی زۆرەملێ نابێت. خەمی جیهانی دەرەوە مەخۆن، دەبێت کێشە ناوخۆییەکان چارەسەر بکەین.

News ID 53931

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha