بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرچاوە میدیاییەکان باسیان لەوە کردووە کە دەنگی تەقینەوە لە بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە بەحرەین بیستراوە؛ لە هەمان کاتدا سوپای کوەیت ڕاپۆرتی دا کە بەرگری ئاسمانی وڵاتەکە وەڵامی هێرشەکانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان دەداتەوە.
سەرچاوەکانی هەواڵ باسیان لەوە کردووە کە چەند تەقینەوەیەک لە بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە بەحرەین بیستراوە.
وەزارەتی ناوخۆی بەحرەین هەروەها هۆشدارییەکی ئەمنی سەبارەت بەو مەترسییە بڵاوکردەوە و داوای لە هاووڵاتیان و دانیشتوانی ئەو وڵاتە کرد کە ئارام بگرن و بچنە نزیکترین شوێنی ئەمن و لە ڕێگەی کەناڵە فەرمییەکانەوە هەواڵ و زانیارییەکان وەرگرن بۆ پاراستنی سەلامەتی گشتی .
بەپێی ئەو سەرچاوانە، بنکەی ئاسمانی "عیسا" لەلایەن فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانەوە کراوەتە ئامانج.
سەرچاوەیەکی میدیایی هەروەها ڕایگەیاندووە کە بەهۆی بۆردومانی بنکەی ئاسمانی شێخ عیسا لە بەحرەین ژمارەیەک هێزی ئەمریکی بریندار بوون.
لەلایەکی دیکەوە، سوپای کوەیت ڕایگەیاند، سیستەمی بەرگری ئاسمانی وڵاتەکە بەرپەرچدانەوەی هێرشەکانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان دەداتەوە.
Your Comment