AP ١٤٠٣ ڕێبەندان ٢٠ ٢٢:٣٢

گەشتی ئاسمانی و زەوینیی ئەمریکا لە کوردستانی سووریا

گەشتی ئاسمانی و زەوینیی ئەمریکا لە کوردستانی سووریا

بەپێی ڕاپۆرتەکانی چاودێری مافی مرۆڤی سووریا، هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەی ژێر کۆنتڕۆڵی کوردەکانی سووریا پەرەی داوە بە گەشتی ئاسمانی و زەوینی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، چاودێری مافی مرۆڤی سووریا لە ڕاپۆرتێکی نوێدا لە بەرزبوونەوەی جموجۆڵی ئەمریکاییەکان لە ناوچەی ژێر کۆنتڕۆڵی کوردەکانی سووریا هەواڵی دا.

بە گوێرەی ئەو ڕاپۆرتە، هێزەکانی ئەمریکا هاوکاتی گواستنەوەی چەک و چۆڵێکی زۆر بە دەیان لۆری و کۆپتەر و فرۆکەی بارهەڵگر بۆ 20 بنکەی ئەمریکایی لە لوردستانی سووریا بەتایبەت بنکە ئاسمانییەکانی خراب جەیر و شەدادی، دەستی داوەتە پەرەدان بە گەشتی ئاسمانی و زەوینی لە پارێزگاکانی حەسەکە و دیرەزور.

هەروەها لەو ڕاپۆرتەدا هاتووە کە هێزەکانی ئەمریکایی خەریکی بەڕێوەبردنی مانۆڕی سەربازیی هاوبەش لەگەڵ هێزەکانی سووریای دیموکراتیکن.

News ID 53910

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha