AP ١٤٠٣ ڕێبەندان ٢٠ ١٨:٤١

چرکەبەچرکە لەگەڵ پێنجەمین ئاڵوگۆڕیی ئەسیرانی فەلەستینی؛

هێزنواندنی حەماس بە دروشمی تایبەت/ 183 فەلەستینی ئازاد کران

هێزنواندنی حەماس بە دروشمی تایبەت/ 183 فەلەستینی ئازاد کران

پێنجەمێن خولی قۆناغی یەکەمی ئاڵوگۆڕیی ئەسیران لە نێوان بەرخۆدانی فەلەستین و ڕژیمی زایۆنی لە بەیانی ئەوڕۆ شەممەوە بە ڕادەستکرانی ئەسیرانی زایۆنی بە خاچی سوورەوە دەستی پێکرد.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی: پێنجەمێن خولی قۆناغی یەکەمی ئاڵوگۆڕیی ئەسیران لە نێوان بەرخۆدانی فەلەستین و ڕژیمی زایۆنی لە بەیانی ئەوڕۆ شەممەوە بە ڕادەستکرانی ئەسیرانی زایۆنی بە خاچی سوورەوە دەستی پێکرد و لەم خولەدا 183 ئەسیری فەلەستینی لەبری 3 ئەسیری زایۆنی ئازاد دەکرێن کە لەو ڕێژەیە 18 کەسیان حوکمی یەک یان چەند ساڵ زیندانیان بەسەرەوە بوو و 54 کەسیان حوکمی درێژخایەن تری بووە و 111 کەسیشیان لە دانیشتووانی غەزەن کە پاش ڕووداوەکانی 7ی ئاکتەوبر قۆڵبەست کرابوون.

ئەم ئاڵوگۆڕییە بۆ یەکەمجار لە پارێزگای ناوەندیی غەزە و لە ناوچەی دەیری بەلەح لە میانەی هەڵدانی دروشمی "ئێمە گەردەلوولین ... ئێمە بەیانیی شەڕ لە غەزەداین" بە سەر سکۆی دابەزاندنی ئەسیران لە لایەن حەماسەوە، ئەنجام دراوە.

ئەوی لە خوارەوە دەیخوێننەوە چرکەبەچرکەی ئەو ئاڵوگۆڕییە:

پێشووازی لە ئەسیرانی فەلەستینی کە ڕاموڵڵا

بە گوێرەی سەرچاوەکانی هەواڵ کاتێ ئەسیرانی فەلەستینی لە زیندانەکانی زایۆنییەوە گەیشتنە ڕاموڵڵا، سەرەڕای هەڕەشەکانی ڕژیمی زایۆنی، لە لایەن فەلەستینییەکانەوە پێشوازییەکی گەرم و گۆڕیان لێ‌کرا.

پاسی هەڵگری ئەسیران بەبێ ڕاوەستان لە ڕاموڵڵا لە زیندانی عوفەرەوە بەرەو ڕۆژئاوا و ناوچەی بیتونیا لە ڕۆژئاوای ڕاموڵڵا چوو و بەر لە گەیشتنی پاسەکە بە بیتونیا، ەئو ناوچەیە کەوتە بەر شاڵاوی هێرشی زایۆنییەکان.

هێزنواندنی خەباتکارانی فەلەستینی بە دروشمی تایبەتی/ 183 فەلەستینی ئازاد کران

ڕاگەیێندراوی حەماس بۆ ئازادی 3 ئەسیری زایۆنی

بزووتنەوەی بەرخۆدانی ئیسلامی حەماس ڕایگەیاند: کەتیبەکانی قەسام ئەوڕۆ تاقمێکی تر لە ئەسیرانی زایۆنیان لەبری ئازادیی گرووپێکی دیکەی فەلەستینی ئازاد کرد و ئەم ئاڵوگۆڕییە لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی "گەردەلوولی ئەقسا"دا ئەنجام دراوە.

حەماس بە داکۆکی لە دروشمی "ئێمە گەردەلوولین ... ئێمە بەیانیش هەین"، راشیگەیاند: ئەمڕۆ تەواو فەلەستینییە و لە کاتی واژۆی ڕێککەوتنی ئاگربڕ، بە خوێن و خۆبەخشیی گەل و بەرخۆدانی ئێمەوە دەستی پێکردووە. ئەوڕۆ دەبینین کە چۆن لە ئۆپەراسیۆنی ئاڵوگۆڕیی ئەسیراندا گەل و بەرخۆدانی فەلەستین دەستی باڵایان هەیە و بەیانیش، ڕۆژێکی فەلەستینییە کە نزیکمان دەخاتەوە لە ئازادی و مافی چارەی خۆنووسی.

لەو ڕاگەیێندراوەدا هاتووشە: بەرخۆدانی فەلەستین پابەندیی خۆی بە پرێنسیپە مرۆییەکان و یاساگەلی نێودەوڵەتی لە هەڵسوکەوت لەگەڵ ئەسیراندا سەلماندووە و لە هەلومەرجی بوردومانی بەئانقەستی ڕژیمی زایۆنی بۆ کوشتن و لەناوبردنیی ئەسیرانی، هەموو هەوڵی خۆی بۆ سلامەتییان خستۆتە گەڕ.

3 ئەسیری ئیسرائیلی دەستخۆشیان لە حەماس کرد

ئوێر لێڤی، ئایلی شەرعابی و ئۆهاد بێن عامی 3 ئەسیری ئیسرائیلی هەر سێ لە لایەن خۆیانەوە دەستخۆشیان لە حەماس کرد بۆ پاراستناین لە بەرامبەر لە بوردومانەکانی ڕژیمی زایۆنی و وێڕای ئاماژە بە دۆڕانی کابینەی ئیسرائیل بۆ نەوەستاندنی شەڕ و گەڕاندنەوەی هەموو ئەسیران ڕایانگەیاند: خوازیاری کۆتایی شەڕین و داوا لە خێزانانی هەموو ئەسیران دەکەین کە بە هەموو هێزەوە درێژەی بە ڕاپەڕاندنی قۆناغەکانی دواتری ڕێککەوتنی ئاگربڕ بدەن.

هێزنواندنی خەباتکارانی فەلەستینی بە دروشمی تایبەتی/ 183 فەلەستینی ئازاد کران

قەسام 3 ئەسیری ڕادەستی خاچی سوور کرد

کەتایبی قەسام سێ ئەسیری ئیسرائیلی بە ناوەکانی ئوێر لێڤی، ئایلی شەرعابی و ئۆهاد بێن عامی، لە دیری بەلەح لە ناوەندی غەزە ڕادەستی مانگی سوور کرد.

هاوکات خێزانی ئەسیرانی دیکەی ئیسرائیلی بە دەرکردنی ڕاگەیێندراوێک خوازیاری درێژەدان بە دانوستانی ئازادکردنی هەموو ئەسیران لە غەزە بوون و ڕایانگەیاند: چیتر کاتێک نەماوە و دەبێ هەموو ئەسیران خێرا ئازاد بکرێن. چونکە بەپێی ەئو وێنانەی لە ئەسیرانی ئەمجارەمان دەبینین، دەزانین کە لە چ هەلومەرجێکی دژواز و سەخڵەتدا ڕاگیراون و دەبێ خیرا هەوڵێکیان بۆ بدرێت.

هێزنواندنی خەباتکارانی فەلەستینی بە دروشمی تایبەتی/ 183 فەلەستینی ئازاد کران

چەکی زایۆنی لە دەستی هێزەکانی قەسام

میدیا زایۆنییەکان لە ڕاپۆرتەکانیان لەبارەی ئاڵوگۆڕیی ئەسیران، ئاماژەیان بە چەکی هێزەکانی قەسام داوە کە بریتی بوون کە تیرباری "نیگێفی 7"ی چێ‌کراوەی ڕژیمی زایۆنی و نووسییان: لە خولی چوارەمی ئاڵوگۆڕیی ئەسیرانیشدا لە خان یوونس، هێزەکانی بەرخۆدان چەکی "تافۆر" پێ بووە کە چەکی تایبەتیی ئەرتەشی زایۆنییە.

هێزنواندنی خەباتکارانی فەلەستینی بە دروشمی تایبەتی/ 183 فەلەستینی ئازاد کران

وێنەگەلی تایبەتی لە ڕێوڕەسمی ئاڵۆگۆڕکرانی ئەسیران

وێنەی هێزێکی کەتایبی قەسام کە پای خۆی لەدەست داوە، لە کاتێکدا چەکی گەرمی پێیە و بەشداری ڕێوڕەسمی ئاڵوگۆرکرانی ئەسیرانە، سەرەنجی میدیاکانی بۆ خۆی ڕاکێشاوە و زۆربەی میدیاکان بە نیشاندانی ئەم وێنەیە لە کەپشێندا نووسنیان: "ئەم وێنەیە نیشاندەری ورە و ئیرداەی پۆڵایینی گەلی فەلەستین و هێزەکانی بەرخۆدانە".

هاوکات وێنەی دروشی "ئێمە گەردەلوولین ... ئێمە سەر لە بەیانیی شەڕ لە غەزەین" کە لە لایەن حەماسەوە لە سەر سەکۆی دابەزاندنی ئەسیران لە شاری دیری بەلەح لە ناوەندی غەزەدا نووسرابوو، دووەمین سووژەی سەرنج‌ڕاکێشی بۆ میدیاکان لە ڕیوڕەسمی خولی پێنجەمی ئاڵۆگۆڕکرانی ئەسیران فەلەستینی و زایۆنی بوو.

هێزنواندنی خەباتکارانی فەلەستینی بە دروشمی تایبەتی/ 183 فەلەستینی ئازاد کران

News ID 53909

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha