بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فەرهاد شامی، بەڕێوەبەری ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەكانی سوریای دیموكرات، ڕایگەیاند، ئەنقەرە هەوڵدەدات ڕێگری لە "دیالۆگی ئەرێنی" لەنێوان قامیشلۆ و دیمەشقدا دروست بكات، ئاماژەی بە گوشارەكانی توركیا بۆ سەر حكومەت لە دیمەشق كرد.
فەرهاد شامی دەڵێت "گفتوگۆكان لەگەڵ دیمەشق بەردەوامن و بەسوود و پێویستن، ئێمە كاردەكەین بۆ ئەوەی ئەم گفتوگۆیانە بكەینە زنجیرەیەك، بەدوای ڕێزگرتنی یەكتردا دەگەڕێین، بۆ گەیشتن بە ئاشتی و سەقامگیری پێویست”.
بەڕێوەبەری ناوەندی ڕاگەیاندنی هەسەدە رونیكردەوە "بێگومان لایەن هەن كە حەزیان لەم دیالۆگانە نییە و كار بۆ تێكدانیان دەكەن. ئێمە لە قۆناغێكی پێشكەوتوودا بووین بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی پەیوەست بە گەڕەكەكانی زۆرینەی كورد لە حەلەب، ئیدارەی دیمەشقیش بەو گفتوگۆیە ڕازی بوو و خاڵەكانی ڕێككەوتنەكە بەهێز بوون لەگەڵ ئەوەشدا بەپێی ئەوەی پێمان گەیشتبوو، توركیا دەستوەردانی كرد و ڕێگری لە واژۆكردنی ڕێككەوتننامەی نێوان ئێمە و ئیدارەی دیمەشق كرد.

بەڕێوەبەری ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەكانی سوریای دیموكرات، ناوی ئەو وڵاتەی ڕایگەیاند، کە هەوڵدەدات ڕێگری لە "دیالۆگی ئەرێنی" لەنێوان قامیشلۆ و دیمەشقدا دروست بكات.
News ID 53903
Your Comment