AP ١٤٠٣ ڕێبەندان ١٦ ٢٠:٢١

قوربانی‌بوونی 300 کوردی سووریا لە هێرشەکانی تورکیا

قوربانی‌بوونی 300 کوردی سووریا لە هێرشەکانی تورکیا

لیژنەی تەندروستی ئیدارەی خۆسەری کوردی لە سووریا لە کوژرانی 41 کەسی مەدەنی و برینداربوونی 258 کەسی تر لە ئەنجامی هێرشەکانی ئەرتەشی تورکیا بۆ سەر ڕۆژهەڵاتی سووریا لە 8ی ژانڤییەوە تا ١ی فێڤرییە هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژنسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە ئاژانسی هەواڵی هاوار، لیژنەی تەندروستی ئیدارەی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕایگەیاند کە لە ئەنجامی هێرشەکانی ئەرتەشی تورکیا بۆ سەر ئەو ناوچەیە لە ماوەی ٨ی ژانڤییەوە تا ١ی فێڤرییە، 41 کەسی مەدەنی گیانی خۆیان لەدەست داوە و 258 کەسیش بریندار بوونە.

ئەم ڕاپۆرتە لە کاتێکدا بڵاو دەبێتەوە کە هێرشەکانی ئەرتەشی تورکیا و تیرۆریستانی پاڵپشتکراوی ئەنقەرە بۆ سەر کوردستانی سووریا گەیشتۆتە 59ـیەمین ڕۆژی خۆی و هێرشەکان هاوکات زیانێکی بەرچاویان بە ژێرخان و ناوەندە مەدەنییەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا گەیاندووە.

News ID 53866

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha