AP ١٤٠٣ ڕێبەندان ١٦ ١١:١١

کرانەوەی بنکەی سەربازی حەشدی شەعبی لە سنووری سووریا

کرانەوەی بنکەی سەربازی حەشدی شەعبی لە سنووری سووریا

هێزەکانی حەشدی شەعبی هەوڵی ئەمنی خۆی لە سنوورەکانی سووریا بۆ ڕێگری لە دزەی تیرۆریستەکان چڕ دەکاتەوە.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەعلوومە، مەحموود عەیفان یەکێک لە ئەفسەرە ئەمنییەکانی عێراق سەر بە حەشدی شەعبی لە پارێزگای ئەنبار ڕایگەیاند کە ئەو هێزانە پێنج بنکە و بارەگای ئەمنی نوێ لە سنوورەکانی سووریا دەکاتەوە.

ناوبراو زیادی کرد: ئەو بنکەگەلە بۆ پڕ کردنەوەی بۆشایی ئەمنی لە سنوورەکانی سووریا و عێراق و ڕێگری لە چوونی تیرۆریستەکان لە سووریاوە بۆ عێراق دەکرێنەوە.
عەیفان وتی: ناوچە سنوورییەکانی ئێمە بەتواوەتی ئەمن و سەقامگیرە.
News ID 53858

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha