AP ١٤٠٣ ڕێبەندان ٩ ١١:١٩

وڵامدانەوەی توندی ئێران به سەرۆکی ئیسڕائیل

وڵامدانەوەی توندی ئێران به سەرۆکی ئیسڕائیل

نوێنەرایەتی هەمیشەیی ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان ڕایگەیاند: بێ گومان، ئیسرائیل ، نەک ئێران ، هەڕەشەی سەرەکی و بەردەوام بۆ سەر ئاشتی و ئاسایشی ناوچەیی و نێودەوڵەتیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نوێنەرایەتی هەمیشەیی ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان نامەیەکی لە وەڵام بە قسەکانی سەرۆک کۆماری ئیسرائیل ، بۆ ئەنجومەنی ئاسایش نارد.

لە دەقی ئەو نامەیەدا هاتووە: ئەو نامەیە لە وەڵام بە تۆمەتە بێ بنەما و هاندەرانەکان لە دژی کۆماری ئیسلامی ئێرانە کە لەلایەن سەرۆک کۆماری ئیسرائیلەوە لە ڕێورەسمی بیرهێنانەوەی هۆلۆکۆست لە کۆبوونەوەی گشتی نەتەوەیەگرتووەکان هاتە ئاراوە، دەنێردرێت.

کۆماری ئیسلامی ئێران ڕاشکاوانە ئەو پاگەندە بێ بنەماگەلە کە هیچ ئامانجێک جگە لە بەلاڕێ بردنی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی لە جەنایەتەکانی ئیسرائیل هەمبەر خەڵکی فەلەستین لە کەرتی غەززە ئەنجامی داوە، نییە، ڕەت دەکاتەوە. ئەو تۆمەتە بێ بنەماگەلە بەشێک لە هەوڵێكی بە ئەنقەست و بەردەوام بۆ شاردنەوەی پێشێلکاری ئاشکرای یاسا نێودەوڵەتییەکان و چالاکییە ڕووخێنەرەکانی ئیسرائیل لە دژی وڵاتانی ناوچەکەیە.

بێ گومان ئیسرائیل، نەک ئێران هەڕەشەی سەرەکی و بەردەوام بۆ ئاشتی و ئاسایشی ناوچەیی و نێودەوڵەتییە. ئیسرائیل جگە لە جەنایەتەکانی لە فەلەستین هێرش دەکاتە سەر لوبنان و سووریاش و ئاسایشی ناوچەکە دەخاتە مەترسییەوە.

بۆیە ئێران داوا لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەکات ئەو ڕژێمە بە بۆنەی جەنایەتەکانیەوە ناچار بە وەڵامدانەوە بکات.


News ID 53767

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha