AP ١٤٠٣ ڕێبەندان ٥ ١٦:١٥

ناوەڕۆکی دانوستانەکانی ئێران و ئەورووپا لە ژنێڤ چی بووە؟

ناوەڕۆکی دانوستانەکانی ئێران و ئەورووپا لە ژنێڤ چی بووە؟

میدیایەکی ئەمریکی بانگەشەی ئەوەی کرد کە ئێرانییەکان لە وتووێژ لەگەڵ دیپلۆماتکارانی سێ وڵاتی ئەوروپی - بەریتانیا، فەرەنسا و ئەڵمانیا - ڕایانگەیاندووە کە دەیانەوێت دانوستانەکان لەسەر ڕێککەوتنی نوێی ئەتۆمی دەستپێبکەنەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دەزگای ڕاگەیاندنی ئەمریکی ئەکسیۆس، لە ڕاپۆرتێکدا بە گێڕانەوە لە دیپلۆماتکارێکی ئەورووپایی کە داوای کردووە ناوی ئاشکرا نەکرێت، بانگەشەی ئەوەی کردووە کە زانیاریی سەبارەت بە ناوەڕۆکی دانوستانەکان لە دیپلۆماتە باڵاکانی ئێران و سێ وڵاتی ئەورووپایی، بەریتانیا، فەرەنسا، و ئەڵمانیا، لە ژنێڤ هەیە.

دەزگای ڕاگەیاندنی ئەمریکی ڕایگەیاند کە دیپلۆماتکارە باڵاکانی فەڕەنسا، ئەڵمانیا، بەریتانیا و یەکێتیی ئەورووپا ١٠ ڕۆژ لەمەوبەر لەگەڵ هاوتا ئێرانییەکانیان لە ژنێڤ کۆبوونەتەوە و بەرنامەی ئەتۆمی ئێرانیان تاوتوێ کردووە.

لەم ڕاپۆرتەدا، ئەکسیۆس لە زاری ئەو دیپلۆماتکارە ئەوروپییە بانگەشەی ئەوەی کردووە کە ئێرانییەکان، لە وتووێژ لەگەڵ دیپلۆماتکارانی سێ وڵاتی ئەوروپی - بەریتانیا، فەرەنسا و ئەڵمانیا- ڕایانگەیاندووە کە دەیانەوێت دانوستانەکان لەسەر ڕێککەوتنێکی نوێی ئەتۆمی دەستپێبکەنەوە کە هاوشێوەی ڕێککەوتنی ساڵی 2015 بێت بە جیاوازیەوە، کە دۆناڵد ترامپ لە ساڵی 2016 لێی کشایەوە.

ئاکسیۆس لە درێژەی ڕاپۆرتەکەیدا هەروەها بانگەشەی ئەوەی کردووە کە ئێرانییەکان داوایان لە ئەوروپییەکان کردووە ئەم پەیامە بە واشنتۆن بگەیەنن و جەختیان لەوە کردووەتەوە کە چاوەڕوانی پلان یان پێشنیارێکن لە ئەمریکاوە.

News ID 53724

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha