بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەفدی پارتی دیموکراسی و یەکسانی گەلان (DEM Parti) پێکهاتوو لە پەروین بۆڵدان و سێری سورەیا ئۆندەر، ڕۆژێک پاش دووەمین دیدار لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە زیندانی ئیمرالی، بە دەرکردنی ڕاگەیێندراوێک لە درێژەی هاوکاری ڕێىەری زیندانیکراوی پەکەکە بۆ پێشخستنی دانوستانی ئاشتی هەواڵی دا.
لە ڕاگەیێندراوی ئەو وەفدەدا هاتووە: بەڕێز ئۆجەلان پاش سەرەخۆشیکردن لە خێزانی قوربانیانی ڕووداوی دڵتەزێنی ئاگرکەوتنەوەی بۆلو و هیوای لەشساغی بۆ بریندارانی ئەو ڕووداوە، جەختی لە درێژەدان بە هەوڵەکانی لە پەیوەندی لەگەڵ دانوستانەکانی ئاشتی کرد و بڕیارە پاش تەواوبوونی ئامادەییەکان، زانیاریی پێویست بدرێتە ڕای گشتی.
وەفدی دەم پارتی ڕاشیگەیاند: ئەم پڕۆسەیە دەبێتە هۆی ەئوەی بتوانین پێکەوە و لە ئازادیدا بژین و بە هیوای وەدیهاتنی ئەو ئامانجە، جاوەروانی بەشداریی گرنگی هەموو چینەکانی کۆمەڵگاین.
Your Comment