AP ١٤٠٣ بەفرانبار ٣٠ ١٨:٢١

دیداری جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران و سەرۆک پەرلەمانی عێراق

دیداری جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران و سەرۆک پەرلەمانی عێراق

جێگری کۆنسولی، کاروباری مەجلیس و ئێرانییەکانی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەگەڵ سەرۆک پەرلەمانی عێراق دیدار و گفتوگۆی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەحید جەلال‌زادە جێگری کۆنسولی، کاروباری مەجلیس و ئێرانییەکانی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە دیدار لەگەڵ دوکتور مەحموود مەشهەدانی سەرۆک پەرلەمانی عێراق وێڕای بەسەرکردنەوەی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی ئێران و عێراق، سەبارەت بە ڕێکارەکانی هاوکاریی لە بوارەکانی یاسادانەری و دیپلۆماسی و چالاک‌کردنی ڕێککەوتننامەگەلی هاوکاریی نێوان کۆمیتە هاوبەشەکانی دوو وڵات گفتوگۆیان کرد.

هەروەها لەم دیدارەدا کە بە ئامادەبوونی کەریم عەلیوی محەمەداوی، سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئاسایشی و بەرگری پەرلەمانی عێراق بەڕیوەچوو، لایەنەکان جەختیان لە گرنگیی هاوکاریی هاوبەش بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئاستەنگە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان و بەرزکردنەوەی ئاسایش و سەقامگیریی بۆ خزمەت بە گەلی ناوچەکە کرد.

News ID 53655

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha