بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بە پشتبەستن بە ناوەندی ڕاگەیاندنی دەسەڵاتی دادی ئێران، دوابەدوای ڕووداوە تیرۆریستییەکەی ئەمڕۆ کە بووە هۆی شەهیدبوونی دوو دادوەری دیاری ئێران، واتا حوجەتولئیسلام ڕازینی و موقیسە، کۆمەڵێک گێڕانەوەی ساختە و ناڕاست و هەواڵ بڵاوکراونەتەوە کە هەموویان درۆیە.
ئەو هەواڵ و دەنگۆیانەی کە بڵاوبووەتەوە کە حوجەتولسلام حسێن عەلی نەیری لە هێرشە تیرۆریستییەکەی ئەمڕۆدا بریندار بووە دوورن لە ڕاستی و ئەو ئەمڕۆ هەر لەو شوێنەدا نەبووە.
Your Comment