AP ١٤٠٣ بەفرانبار ٢٩ ١٤:٥٤

تیرۆری دادوەری سێهەم بەدرۆ خرایەوە

تیرۆری دادوەری سێهەم بەدرۆ خرایەوە

ناوەندی ڕاگەیاندنی دەسەڵاتی دادوەری ئێران ڕایگەیاند کە دوو لە دادوەرە دیارەکانی وڵات لە ڕووداوە تیرۆریستییەکەی ئەمڕۆدا شەهید بوون و ئەو هەواڵەی ڕەتدەکەینەوە کە حوجەتولئیسلام نەیری لە شوێنی ڕووداوەکە ئامادە بووە و بریندار بووبێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بە پشتبەستن بە ناوەندی ڕاگەیاندنی دەسەڵاتی دادی ئێران، دوابەدوای ڕووداوە تیرۆریستییەکەی ئەمڕۆ کە بووە هۆی شەهیدبوونی دوو دادوەری دیاری ئێران، واتا حوجەتولئیسلام ڕازینی و موقیسە، کۆمەڵێک گێڕانەوەی ساختە و ناڕاست و هەواڵ بڵاوکراونەتەوە کە هەموویان درۆیە.

ئەو هەواڵ و دەنگۆیانەی کە بڵاوبووەتەوە کە حوجەتولسلام حسێن عەلی نەیری لە هێرشە تیرۆریستییەکەی ئەمڕۆدا بریندار بووە دوورن لە ڕاستی و ئەو ئەمڕۆ هەر لەو شوێنەدا نەبووە.

News ID 53637

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha