بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کازم جەلالی باڵوێزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە مسکۆ، بە هەواڵدەریی تاسی ڕووسی ڕاگەیاند: سەرەڕای گۆڕانکارییەکانی ئەمدواییەی سووریا، هاوکاریی نێوان دوو وڵات ناچێتە ژێر کاریگەریی پاگەندەی ڕۆژئاوا و نەیاران و سەفەری سەرۆک کۆماری ئێران بۆ مسکۆ و واژۆی پەیمانی هاوبەشی ستراتژیک نیشاندەری پابەندیی تۆکمەی سەرکردەکانی دوو وڵاتە.
جەلالی بە ئاماژە بە پڕۆسەی ئاستانە و ئەوەی کە هاوکاریی سیاسی ناوچەیی نێوان ئێران و ڕووسیا تەنیا بە سووریا نابەسترێتەوە، وتی: لە ساڵی 2017 بەملاوە ئێران، ڕووسیا و دواتر تورکیا وەک سێ وڵاتی گرنگ لە ئاسانکاریی سیاسی نێوان دەوڵەتی سووریا و دژبەرانیدا جووڵاونەتەوە.
Your Comment