AP ١٤٠٣ بەفرانبار ٢٨ ١١:٥٢

ئێران بەردەوامە لە پاڵپشتی‌کردنی ئامانجەکانی فەلەستین

ئێران بەردەوامە لە پاڵپشتی‌کردنی ئامانجەکانی فەلەستین

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران درێژەدان بە پاڵپشتی‌کردن لە ئامانجەکانی فەلەستین و بەرخۆدانی ڕەوا و یاسایی گەلی فەلەستین بە هەڵوێستی بنەمایی خۆی دەزانێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس عێراقچی لە گفتوگۆی تەلەفونی لەگەڵ سەرۆکی نووسینگەی سیاسی بزووتنەوەی حەماس لە غەزە، وێڕای پیرۆزبایی بۆ سەرکەوتنی دواجاری بەرخۆدان و گەلی فەلەستین، وتی: پاوەجێی و خۆڕاگریی ئوستوورەیی ئێوە هەمبەر بە کۆمەڵکوژی و جەنایەتە بێ‌وێنەکانی ڕژیمی زایۆنی لە ماوەی 15مانگی ڕابردوو، ئەو ڕژیمە داگیرکەرەی ناچار لە تەسلیم و قبووڵ‌کردنی ئاگربڕ و ئاڵوگۆڕیی ئەسیران کرد.

ناوبراو هەروەها جەختی لە درێژەی پاڵپشتی‌کردن لە ئامانجەکانی فەلەستین و بەرخۆدانی ڕەوا و یاسایی گەلی فەلەستین لە دژی داگیرکاری و پێشێل‌کاریی مافی چارەی‌خۆنووسیی گەلی فەلەستینی وەک هەڵوێستی بنەمایی کۆماری ئیسلامی ئێران کرد.

News ID 53613

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha