AP ١٤٠٣ بەفرانبار ٢٠ ١٩:١٨

سەردار پاکپوور: هەموو ئامانجەکانی مانۆڕی سپا مسۆگەر بوو

سەردار پاکپوور: هەموو ئامانجەکانی مانۆڕی سپا مسۆگەر بوو

فەرماندەی هێزی زەوینی سپا لە مسۆگەر بوونی هەموو ئامانجەکانی مانۆڕی پێغەمبەری مەزنی 19 هەواڵی دا.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار محەمەد پاکپوور بە ئاماژە بە تایبەتمەندییەکانی مانۆڕی پێغەمبەری مەزنی 19ی هیزی زەوینی سپا، وتی: ئەمڕۆ بەشی کۆتایی ئەو مانۆڕە لە ناوچەی ئەزگەلەدا بەڕیوە چوو و سەرکەوتووانە چەندین شوێنی گریمانەیی دوژمن کرانە ئامانجی مووشەکی و درۆنی.

وتیشی: ئەوڕۆ ئۆپەراسیۆنێکی پێشدەستانەمان لە دژی دوژمنی گریمانەیی و تیرۆریستانێک کە پەلاماری بنکەکانی ئێمەیان دابوو، ڕاپەڕاند و لە ئەنجامدا هەموو ئامانجەکانی مانۆڕی پێغەمبەری مەزنی 19ـمان بەسەرکەوتوویی مسۆگەر کرد.

News ID 53508

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha