AP ١٤٠٣ بەفرانبار ١٩ ٢٠:٠١

خانمێکی کورد بووە سەرپەرشتیاری زانکۆی زانستە پزشکییەکانی کوردستان

خانمێکی کورد بووە سەرپەرشتیاری زانکۆی زانستە پزشکییەکانی کوردستان

وەزارەتی تەندروستی، دەرمان و پەروەردەی پزیشکی لە حوکمێکدا دکتۆر شوعلە شاغەیبی وەکوو سەرپەرشتیاری زانکۆی زانستە پزشکییەکان و خزمەتی تەندروستی دەرمانی کوردستانی دەست نیشان کرد.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد ڕەزا زەفەرقەندی، وەزیری تەندروستی، دەرمان و پەروەردەی پزیشکی لە حوکمێدا دکتۆر شوعلە شاغەیبی وەکوو سەرپەرشتیاری زانکۆی زانستە پزشکییەکانی دەست نیشان کرد.

وەزیری تەندروستی لە حوکمەکەیدا هێناویە: خزمەت بە خەڵک، هەلێکە کە خودا بە ئێوەی داوە کە زۆر بەنرخە و ئەنجامەکەی کەم کردنەوەی دەردی خەڵک و بەرز کردنەوەی ئاستی تەندروستی کۆمەڵگایە.

هیوادارم بە پشتی خودا لە ئەنجامی ئەرکەکانتاندا سەرکەوتوو بن.

دکتۆر شاغەیبی لەدایک بووی 1338، خەڵکی تەبرێزە و لە بواری ژنان و زاوزێ پسپۆڕە.


News ID 53493

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha