AP ١٤٠٣ بەفرانبار ١٩ ١٨:٣٧

دوایین هەڵوێستی پاشانیان لەسەر شەڕی نێوان ئەرمەنیا و ئازەربایجان

دوایین هەڵوێستی پاشانیان لەسەر شەڕی نێوان ئەرمەنیا و ئازەربایجان

سەرۆک وەزیرانی ئەرمینیا لە کاردانەوە بە لێدوانی ئیلهام عەلیۆف، لەسەر پابەند بوونی وڵاتەکەی بە ستراتیژی ئاشتی جەختی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئارمەن پرێس، سەرۆک وەزیرانی ئەرمینیا بە قسەکانی ئەم دواییەی سەرۆک کۆماری ئازەربایجان لە دژی ئیرەوان کاردانەوەی نیشان دا.

نیکۆل پاشینیان سەرۆک وەزیرانی ئەرمینیا ڕۆژی چوارشەممە رایگەیاند کە لەوانەیە باکوو لە هەوڵدایە، چڕ بوونەوەی ئاڵۆزییەکان لە ناوچەکە پاساو بدات و بەیاننامەی هێرشبەرانی باکوو بە ئەو ئامانجەوە دەرکرابێت تا کاردانەوەی هێرشبەرانی ئیرەوانی بەدواوە بێت. بۆیە باکوو دەتوانێت لێدوانی هێرشبەرانەتر بهێنێتە ئاراوە.

پاشینیان جەختی کرد: ئاوەها لێدوانگەلێک لەلایەن باکووەوە دەبێتە هۆی پێشێل کرانی ئاگربڕ لەلایە ئەرمنینیاوە.

سەرۆک وەزیرانی ئەرمینیا هەروەها وتی: ئیرەوان پابەندەی ستراتیژی ئاشتی دەمێنێت و بەردەوام دەبێت. ئەوە بە ئەو واتایەیە کە ئیرەوان زمانی گفتوگۆ و نەک زمانی هێرش بەکار دەهێنێت.




News ID 53491

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha