بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیسماعیل بەقایی لە پرێس کۆنفڕانسی ئەمڕۆ دووشەممەی، بە ئاماژە بە بەڕێوەچوونی دەیەمین کۆبوونەوەی بنکەی هاوئاهەنگی ئابووری بە ئامادەبوونی جێگری یەکەمی سەرۆک کۆمار بۆ بڕیاردان لەسەر گرێبەستی درێژخایەنی ئێران و ڕووسیا، وتی: ئەم ڕێککەوتنە ڕەهەندی جۆراوجۆری بازرگانی، ئابووری، وزە، ژینگە و پرسگەلی بەرگری و ئەمنی لە خۆ دەگرێت.
ناوبراو جەختی لەوە کرد کە ئەم ڕێککەوتنە لە ئەنجامی درێژەی دانوستانەکان لە دەوڵەتە جۆراوجۆرەکان، بەڕۆژکراوەتەوە و وتیشی: ڕێککەوتنە لە سەرەتای هاوینی ئەمساڵی هەتاوی لە لایەن دوو وڵاتەوە پشتڕاست کراوەتەوە و بڕیارە ئەم ڕێککەوتنە وەک بەڵگەیەکی دوو قۆڵی بۆ تۆکمەی پەیوەندییەکانی تاران و مسکۆ، بەزوویی لە ٢٨ی بەفرانباردا واژۆ بکرێت.
بەقایی هەروەها لە کاردانەوە بە هەڕەشەکان بۆ سەر دامەزراوەی ناڤۆکی ئێران، ڕایگەیاند: لە گۆشەنیفای یاسای نێودەوڵەتی، هەڕەشە لە وڵاتان پێشێلكردنی ئاشکرای مافی نێودەوڵەتییە و هاوکات پێشێلکردنی بڕیارنامەی 533ـیە و کۆماری ئیسلامی و خەڵکی ئێران پێداگرن لە بەرگری لە سەروەری نیشتمانی و تەواوەتی سەرزەوینییان.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هەروەتر لەو پرێس کۆنفڕانسەدا باسی لە چەندین مژاری دیکەی وەک "سەفەری سەرۆک کۆماری ئێران بۆ تاجیکستان"، "پشکنینی فرۆکەی ئێران لە لوبنان"، "گۆڕانکارییەکانی سووریا"، "ئاستەنگی بەردەم لۆرییەکانی ئێرانی لە تورکیا"، "سەفەری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ ئێران"، "سەفەری نوێنەری وەزارەتی دەرەوەی ئێران بۆ هیندستان"، "سەفەری وەزیری دەرەوەی عەمان بۆ ئێران و ئەگەری دانوستانی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەمریکا"، "سەفەری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ چین"، "پرسی بەشەئاوی ئێران لە ئەفغانستان"، "ڕاوێژکاری لەگەڵ دیوانی دادی نێودەوڵەتی بۆ پێشێلکارییەکانی ڕژیمی زایۆنی" و "ڕووداوە تیرۆریستییەکەی پاکستان" وەڵامی هەواڵنێرانی دایەوە.
Your Comment