بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار فەرەج ڕۆستەمی هۆی مەرگی سنوورانانی کوردستانی بە هۆی سەرماژۆیی ڕەت کردەوە و وتی: خوالێخۆشبوو "سێپێهر ڕەوشەنی" لە کاتی گەشتلێدان و ڕاپەڕاندنی ئەرکەکانی تووشی جەڵتەی دڵ هاتووە و کۆچیدوایی ئەو بە هۆی سەرماژۆییەوە نەبووە.
ناوبراو بە ئاماژە بە ڕادەستکرانی تەرمی سنووروانی کۆچکردوو بە پزیشکی یاسایی بۆ تاقیکاری و لێکدانەوەی پێویست و ئاشکرابوونی هۆکاری سەرەکی مەرگی گرووپان "سێپێهر ڕەوشەنی"، وتیشی: ئەو دەنگۆ هەڵەیانە لە لایەن هەندێک کەسەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو بۆتەوە، دەنا لە کاتی مەرگی ئەو خوالێخۆشبووەدا 10 کەسی تریش لە بورجی ئێشکگریدا بوونە و کەس تووشی سەرماژۆیی نەهاتووە.
Your Comment