بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد کازم ئالی سادق، سەبارەت بە وردەکارییەکانی سەفەری ڕۆژی چوارشەممە(١٩ی بەفرانبار)ی محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ ئێران، وتی: ئەم سەفەرە لە وەڵامی یەکەمین سەفەری دەرەوەیی مەسعوود پزشکیان سەرۆک کۆماری ئێران بۆ عێراق، ئەنجام دەدرێت.
وتیشی: سوودانی بە هاوڕێی شاندێکی سیاسی و ئابووری، بۆ ماوەی یەک ڕۆژ سەردانی تاران دەکات و وێڕای دیدار لەگەڵ بەرپرسانی باڵای وڵات، لایەنەکان سەبارەت بە پرسە دووقۆڵییەکان، گۆڕانکاریی ناوچەیی و نێودەوڵەتی و بەتایبەت ڕووداوەکانی سووریا گفتوگۆ دەکەن و هاوکات هەر دوولا پەیجووری ڕاپەڕاندنی ڕێککەوتنە پێشووەکان دەبن.
Your Comment