AP ١٤٠٣ بەفرانبار ١٤ ٢٠:٥٩

ئەڵمانیا داوای گەرەنتی لە دیمەشق دەکات سەبارەت بە کورد

ئەڵمانیا داوای گەرەنتی لە دیمەشق دەکات سەبارەت بە کورد

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لە دیمەشقەوە رایگەیاند: پێویستییان بە گەرەنتیی ئەمنیی باوەڕپێکراو هەیە بۆ کوردانی سووریا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئانالینا بایربۆک، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ئەمڕۆ هەینی لە میانەی سەردانەكەی بۆ سووریا لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: سەردانی ئەوان بۆ پایتەختی سووریا نیشانەی ئەوەیە کە یەکێتی ئەورووپا پەیوەندیی سیاسی نوێ لەگەڵ وڵاتەکە دەبەستێت و دەبێت هەموو سووریاییەکان لە پرۆسەی سیاسیی نوێدا بەشداربن و جێبگرن.

ئاماژەی بەوەشكرد، "پێویستە گەرەنتی ئەمنی متمانەپێکراو بۆ کورد لە سووریا دابین بکرێت، لەگەڵ ئەوەشدا پێویستە هەموو مەزهەب و پێكهاتەکان لە پرۆسەی ئاوەدانکردنەوەی سووریا بەشداری بكەن".

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا باسی لەوەشكرد، "پێویستە هێزەكانی سووریای دیموكرات ئاوێتەی هێزی سوریای نوێ بکرێت و دانوستاندن لەگەڵ هەسەدە لەم قۆناخە دا گرنگە".

News ID 53409

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha