بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دەوڵەتی یاسا لە بەیاننامەیەکدا پاگدەندەکان لەسەر دامەزراندنی هێزی چەکداری لەلایەن نووری مالیکیەوە ڕایگەیاند: نووری مالیکی لە ڕابردوودا لە پێکهێنان و تۆکمە کردنەوەی هێزە فەرمییەکانی وڵات ڕۆڵی هەبووە و جارێکی دکە لەسەر پاڵپشتی لە ناوەندە ئەمنییەکانی وڵات کە دەستەبەرکاری یەکگرتوویی نەتەوەیی و ئاسایشی خەڵکی عێراقن، جەختی کردووە.
ماڵپەڕی خەندان ڕایگەیاند: بەیاننامەی دەوڵەتی یاسا جەختی کردووە کە دەوڵەتی یاسا بڕوای لەسەر دەوڵەتی بەهێز و توانایە و هەروەها داکۆکی کرد کە ئەگەر بمانویستبا هێزی چەکداری تایبەتی خۆمان پێک بهێنین، پاڵپشتیمان نەدەکرد کە هێزە ئەمنییەکان.
پێشتر ڕۆژنامەی لوبنانی ئەلئەخبار ڕایگەیاندبوو کە نووری مالیکی بە بیانووی پارێزوانی لە وڵات لە بەرانبەر هەڕەشەکانەوە، گرووپێکی چەکداری بە ناوی "منداڵانی دەوڵەت" ی پێک دەهێنێت.
Your Comment