بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕاشاتوودەی، سیاسەتمەدارێکی هۆڵەندی لە دەست دان لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی ڕژیمی زایۆنی خۆی بوارد.
بێنیامین نتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ڕژیمی زایۆنی کە بۆ دیدار و وتووێژ لەگەڵ بەرپرسانی هۆڵەندی گەشتێکی بۆ ئەم وڵاتە دەسپێکردووە، پاش دەس درێژکردنەوە بۆ دەست دان لەگەڵ پەرلەمانتارێکی ئەم وڵاتە لەگەڵ ڕەت کردنەوەیەوە ڕووبەڕوو بووەوە.
وێنەکان نیشانی دەدەن، لە حاڵێکدا سەرۆک وەزیرانی ڕژیمی زایۆنی دەستی خۆی بۆ لای توناهان کۆزۆی نوێنەر پەرلەمان درێژ کردەوە؛ ئەو حازر بە دەست دان لە گەڵ بنیامین نتانیاهوو نەبوو و ئەم باسە بووە هۆی شەرمەزاری سەرۆک وەزیرانی ڕژیمی زایۆنی.
دەوترێ تۆناهان کۆزۆ ئاڵای فەلەستینیشی لە سەر یەقەی کۆتەکەی دانابوو.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ڕەخنەی توندی ئەم پەرلەمانتارە هۆڵەندییە لە شێوەی ههڵسوکهتی ڕژیمی زایۆنی لەگەڵ فەلەستینیەکان و داگیرکردنی نیشتمانی ئەوان بووه.
بۆچوونی ئێوە