AP ١٤٠٣ بەفرانبار ٩ ١٤:٢٦

ڕفاندنی ژنان لە حەلەب/ کوژرانی سێ کەس

ڕفاندنی ژنان لە حەلەب/ کوژرانی سێ کەس

میدیایەکی ڕووسیا بە پشتبەستن بە سەرچاوە سوورییەکان هەواڵی تەقەکردنەکەی حەلەب لە باکوری سووریای بڵاوکردەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە سپۆتنیک، سەرچاوە سوورییەکان هەواڵی تەقەکردنیان لە حەلەب لە باکووری سووریا ڕاگەیاند.

ئەم سەرچاوانە بە میدیاکانی ڕووسیایان ڕاگەیاندووە کە لە ئەنجامی تەقەی چەند چەکدارێکی نەناسراو کە لە گەڕەکێکی شاری حەلەب لە باکووری سووریا سواری ئۆتۆمبێل بوون، سێ کەس کوژراون کە پزیشکێکیان تێدا هەبووە.

هەروەها ئەو سەرچاوانە باسیان لە ڕفاندنی حەوت کەس کردووە کە لەنێویاندا چەند ژن هەیە، هەروەها چەندین حاڵەتی دزیکردن لە ماوەی 48 کاتژمێری کۆتاییدا لە شاری حەلەب تۆمار کراوە.

هاوکات ناوەندی بەناو مافی مرۆڤی سووریا کە بارەگاکەی لە لەندەنە، شەوی شەممە لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند: لە شەوی ڕابردووەوە تا ئەمڕۆ 14 هاووڵاتی لە بانیاس و جەبلە و دەوروبەری ڕۆژئاوای حەما دوورخراونەتەوە.

ئەم ڕووداوانە تیشک دەخەنە سەر پێویستی کۆنترۆڵکردنی چەک و بەرتەسککردنەوەی بۆ هێزەکانی حکومەت، چونکە بەبێ کۆنترۆڵکردنی چەک ژیانی هاوڵاتیانی سووریا دەکەوێتە مەترسییەوە.

News ID 53328

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha