بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە ئەنجامی سەفەری سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ پێکەن لە سەر بانگهێشتی وانگ ئی، وەزیری دەرەوەی چین، لایەنەکان سەبارەت بە پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان و گۆڕانکارییەکانی ناوچە گفتوگۆیان کرد و سەبارەت بە چەندین مژاری سیاسی و دیپلۆماسی، ئەمنی و یاسایی، ئابووری و بازرگانی ڕێککەوتن.
بە گوێرەی ئەم ڕێککەوتنە لایەنەکان پێشکەوتنی هەنگاوە هاوبەشە ستراتژییەکانی نێوان ئێران و چینـیان ئیجابی هەڵسەنگاند و جەختیان لە ڕاپەڕاندنی پلانی هاوکاریی کۆگری دوو وڵات و ئاڵوگۆڕیی ئەزموونەکان و هەروەها تۆکمەی پەیوەندییەکان لە بواری گەنجان، ڕاهێنان، وەزرش، زانست و تەکنۆلۆژی، فەرهەنگی، گەشتیاری، ژینگە، تەندروستی، رادیۆ و تەلەفیزیۆن کرد.
هاوکات وەزیرانی دەرەوەی ئێران و چین لە درێژەی ئەم دانوستانەدا، داکۆکیان لە سەربەخۆیی و سەروەریی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوین و پابەندی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بە مافی ئەو وڵاتانە و پاراستنی ئاسایش و سەقامگیرییان لە سووریا و فەلەستین کرد و دەوڵەتی چین پاڵپشتی خۆی بۆ پەرەسەندنی پەیوەندییەکانی ئێران و عەرەبستان ڕاگەیاند.
Your Comment