بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە، ویڕای ئیدانەکردنی هێرشی ڕژیمی زایۆنی بۆ سەر فرۆکەخانەی سەنعا و دامەزراوەکانی بەندەر حودەیدە و خاپوورکردنی ژێرخانەکانی وزەی یەمەن، ئەو هێرشانەی بە پێشێلکردنی هەموو یاسا و ڕیسا نێودەوڵەتییەکان زانی و ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانی بۆ دەستەوەستانی هەمبەر بە جەنایەتەکانی ڕژیمی زایۆنی لۆمە کرد.
بەقایی جەختی لەوەش کرد کە ئەو دەستدرێژییانە پێشێلکردنی ئاشکرای ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی و خەیانەت لە دژی گەلی قارەمان و بەڕێزی یەمەنە کە تا ئێستا هەموو هەوڵی خۆیان بۆ لایەنگری و پاڵشتی لە گەلی چەوساوەی فەلەستین خستۆتە گەڕ.
Your Comment