بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سمیناری پسپۆڕانەی "سووریای پاش ئەسەد لە گۆشەنیگای یاسایی و سیاسەتی نێودەوڵەتی" بە وتاردانی مامۆستایانی بواری یاسا، فەلسەفەی سیاسی و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان، ڕۆژی سێشەممە ٤ی بەفرانبار لە تەلاری مەلەوی زانکۆی کوردستان بەڕێوەچوو.
لەو سمینارەدا دوکتۆر ئەردەشیر پەشەنگ بە وتاری "کوردەکان بە دوای هاوکێشەیەک لە سێکۆچکێنی ڕۆژئاوا-عەرەبی-تورکی"، دوکتۆر ڕەحمان حەریری بە وتاری "گۆڕانکارییە ئەمنییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوین پاش ڕووخانی حزبی بەعسی سووریا"، دوکتۆر سەتار عەزیزی بە وتاری "شرۆنەی گۆڕانکارییەکانی پاش ئەسەد لە گۆشەنیگای یاسای نێودەوڵەتی" و دوکتۆر ئۆمید عەزیزیان بە وتاری "هەلدۆزیی ئاشتی و سەقامگیری لە سووریای نوێدا" داهاتووی سووریایان تاوتوێ کرد.
Your Comment