AP ١٤٠٣ بەفرانبار ٢ ٢٠:٥٣

یەحیا سەریع: ئێف 18ی ئەمریکای ئێمە بەرمانداوەتەوە

یەحیا سەریع: ئێف 18ی ئەمریکای ئێمە بەرمانداوەتەوە

وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن ڕایگەیاند کە هێزەکانی یەمەنی ڕۆژی ڕابردوو کۆپاپۆرێکی فرکەبەر و چەند کۆپاپۆرشکێنی دیکەی ئەمریکاییان کردۆتە ئامانج و بوونەتە هۆی بەربوونەوەی ئێف 18ـیەکی ئەمریکایی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "المسیرە"، یەحیا سەریع وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن بە دەرکردنی ڕاگەیێندراوێک لەبارەی سەرکەوتوونی وەڵامی ئەرتەشی ئەو وڵاتە بە دەستدرێژییەکانی ئەمریکا و بەریتانیا بۆ سەر یەمەن، وتی: هێرشی ئەمریکا و بەریتانیا بۆ سەر وڵاتەکەمان بە کردنە ئامانجی کۆپاپۆری فرۆکەبەری "یوو‌ئێس‌ئێس هێری ئێس تڕۆمەن" و چەند کۆپاپۆرشکێنی دیکەی سەر بە ئەمریکا، تێکشکاند.

وتیشی: ئەرتەشی یەمەن ئەم ئۆپەراسیۆنەی بە 8 مووشەکی کرووز و 17 درۆن ئەنجام دا و لە ئەنجامدا بەربوونەوەی فرۆکەی جەنگی ئێف 18ی ئەمریکای بەدواوە بوو.

News ID 53232

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha