بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەحید جەلالزادە جێگری کۆنسولی، کاروباری مەجلیس و ئێرانییەکانی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، وێڕای دەربڕینی سەرەخۆشی بۆ کوژرانی دوو هاووڵاتی ئێرانی لە هێرشێکی چەکدارانەی ڕەگەزپەرەستانە و گوماناوی لە فەڕەنسا، خوازیاری پێوشوێنگرتنی ڕووداوەکە لە لایەن بەرپرسانی ئەمنی و یاسایی فەڕەنساوە بوو.
جەلالزادە بە ئەماژە بە پێوشوێنگرتنی بابەتەکە لە لایەن باڵویزخانەی ئێران لە پارێس، ڕایگەیاند: باڵوێزخانەی ئێران لە فەڕەنسا پاش ئاگاداربوونەوە لە ڕووداوەکە، لەگەڵ بەرپرسانی فەڕەنسی پەیوەندی گرتووە و خوازیاری پەیجووری و ناساندن و دادگایی هۆکارەکانی ئەو جەنایەتە بوو.
شایانی باسە، ڕۆژی شەممە ٢٤ی سەرماوەز لە میانەی ڕووداوێکی تیرۆریستی لە لۆڤێن پلاژ لە هاوێری شاری دانکێرک لە باکووری فەڕەنسا، دوو هاووڵاتی کوردی ئێرانی خەڵکی مەریوان بە دەستدرێژی گوللە لە لایەن کەسێکی فەڕەنسییەوە کوژران و پۆلیس پاش قۆڵبەستکردنی بکوژەکە، تا ئێستا هیچ زانیارییەکی لەبارەی کێیەتی و شوناسی ئەو کەسە هێشتا بڵاو نەکردۆتەوە.
Your Comment