AP ١٤٠٣ بەفرانبار ٢ ٠٨:٤٥

مامۆستا فەتاح ئەمیری کۆچی دوایی کرد

مامۆستا فەتاح ئەمیری کۆچی دوایی کرد

مامۆستا فەتاح ئەمیری نووسەر و ڕۆماننووسی ناوداری کورد پاش ماوەیەک نەخۆشی، ڕۆژی ڕابردوو(شەممە) لە تەمەنی ٧٨ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مامۆستا فەتاح ئەمیری نووسەری ڕۆمانەکانی هەوارەبەرە، میرزا و زیندەخەو، ئێوارەی ڕۆژی ڕابردوو(شەممە) بە هۆی نەخۆشی کۆچی دوایی کرد و بڕیارە سەر لە بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، پاش بەڕێ‌کرانی تەرمەکەی بەرەو گۆڕستانی شاری بۆکان بە ئامادەبوونی خەڵکی ئەدەبدۆستی ئەو شارە، لە تەنیشت گۆڕی مامۆستا عەباس حەقیقی شاعیری ناسراوەی بۆکانی ئەسپاردە بکرێت.

فەتاح ئەمیری لەدایکبووی ساڵی 1325ی هەتاوی لە گوندی مەنیچەر لە محاڵی ئاختاچی شاری بۆکانە کە وێڕای بڵاوکردنەوەی ڕۆمانەکانی "هاوارەبەرە"، "میرزا"، "زیندە‌خەو"، "گێژەڵووکە" و "خەم و خەیاڵ"، ماوەیەکی زۆر هاوکاری گۆڤاری "سروە" بووە و "سروەی ئازیز" وەک بۆڵتۆن له‌سەر ئه‌رکی ئه‌و بڵاو بۆته‌وە.

News ID 53217

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha