AP ١٤٠٤ خاکەلێوە ٢٤ ٠٨:١٦

پێشوازی وڵاتانی دنیا لە دانوستانە ئەتۆمییەکەی ئێران و ئەمریکا

پێشوازی وڵاتانی دنیا لە دانوستانە ئەتۆمییەکەی ئێران و ئەمریکا

دوای کۆتایی خولی یەکەمی دانوستانە ناڕاستەوخۆکانی ئێران و ئەمریکا و دەربڕینی رەزامەندی لایەنەکان، هەندێک لە وڵاتانی جیاواز پێشوازیان کرد لە ئەو دانوستانانە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوای کۆتایی هاتنی خولی یەکەمی دانوستانە ناڕاستەوخۆکانی ئێران و ئەمریکا و دەربڕینی ڕەزامەندی لایەنەکان، هەندێک لە وڵاتەکان پێشوازیان کرد لە ئەو دانوستانانە.

ئوردن: پاڵپشتی لە هەوڵە دیپلۆماتیکەکان دەکەین بۆ چارەسەری کێشەکان

سەفیان ئەلقزا، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئوردن لە کاردانەوە بە دانوستانەکانی ئێران و ئەمریکا لە عومان بە جەخت لەسەر پاڵپشتی ئەو وڵاتە لە هەوڵە دیپلۆماتیکەکان بۆ چارەسەری کێشەکان لە ڕێگای گفتوگۆوە، لەسەر زەروورەتی تۆکمە کردنەوەی ئاشتی و ئاسایش لە ئاستی نێودەوڵەتی و ناوچەیی جەختی کرد.

کاردانەوەی میسر بە دانوستانەکانی ئێران و ئەمریکا بە میوانداری عومان

میسریش بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک، لە دەسپێکی دانوستانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا پێشوازی کرد و ڕۆڵی ناوبژیوانی عومان بۆ ئاسانکاری گفتوگۆکانی بەرز نرخاند.

قاهیرە ڕاشیگەیاند کە پێی وایە کە ئەو ڕێگایە دەتوانێت ببێتە هۆی ڕێککەوتنێکی باش و کەم کردنەوەی ئاڵۆزییە ناوچەییەکان.


بەحرەین: هیوادارین دانوستانەکانی ئێران و ئەمریکا ببێتە هۆی تۆکمە بوونەوەی ئاشتی، ئاسایش و سەقامگیری

وەزارەتی دەرەوەی بەحرەینیش بە دەرکردنی بەیاننامەیەک لە کاردانەوە دانوستانەکانی ئێران و ئەمریکا بە میوانداری عومان هیوای دەربڕی کە ئەو هەڵە ببێتە هۆی ئاسایش، ئاشتی و سەق،اگیری ناوچەیی و نێودەوڵەتی.

کاردانەوەی ئەنجومەنی هاریکاری کەنداوی فارس بە دانوستانەکانی ئەمریکا و ئێران لە عومان

جاسم محەمەد بەدیوی ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی هاریکاری وڵاتانی کەنداوی فارس بە دەرکردنی بەیاننامەیەک هیوای خواست کە دانوستانە سازێنەرەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا ببێتە هۆی ئەنجامی ئەرێنی و ئاسۆیەکی نوێ بکاتەوە بۆ دوولایەنەکە کە هەر ئەوە دەبێتە هۆی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە.


پێشوازی عێراق دانوستانەکانی ئێران و ئەمریکا

وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: ئەو وڵاتە پێشوازی دەکات لە دەسپێکی دانوستانی ئێران و ئەمریکا لە عومان و نیشانە ئەرێنییەکانی لە ئەو بارەوە بەرز نرخاند و هەڵوێستی بەغدای پاڵپشتی لە دیپلۆماسی و چارەسەری قەیرانەکان لە ڕێگای دانوستانەوە وەسف کرد و هیوای خواست کە ئەو دانوستانانە ببێتە هۆی ئەنجامێکی ئەرێنی لە داهاتوویەکی نزیکدا.



هەروەها وڵاتانی کوەیت و قەتەر و عەرەبستانیش لە بەیاننامەی جودادا وێڕای پێشوازی لە دەسپێکی دانوستانەکانی ئێران و ئەمریکا و هیوای سەرکەوتن بۆ ئەو دانوستانانە، دەسخۆشیان لە وڵاتی عومان کرد بۆ هەوڵدانەکانی لە ئەو بارەەوە.

News ID 54607

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha