بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەت چاپی لەندەن رایگەیاند: والیستریت ژۆرنال لە زمانی چەند بەرپرسەوە راپۆرتی دا کە ئێران لە دانوستانە ناڕاستەوخۆکانی دوێنێ لە مەسقەت، داوای لە شاندی ئەمریکی کردووە کە بەستێن بۆ دەستپێراگەییشتنی ئێران بە ملیارها دۆلار لە داراییە بلۆکە کراوەکان لە دەرەوەی ئێران خۆش بکرێت.
ئەو سەرچاوە کە ناوی ئاشكرا نەکراوە بە والێستریت ژۆرناڵی ڕایگەیاند: ئێران هەروەها داوای کۆتایی هاتنی گوشارەکانی واشنتۆن لەسەر کڕیارانی چینی نەوتی خۆی کردووە و ئەو بابەتەی وەکوو بەشێک لە ڕەوتی گشتی کەم کردنەوەی سنوورەکان وەسف کردووە.
بە گوێرەی ئەەو ڕاپۆرتە، ئێران لە بەرانبەردا ئامادەیی خۆی بۆ گەڕانەوە بە ئاستی پیتاندنی ئۆرانیۆم لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی ڕاگەیاندووە.

میدیایەکی ئەمریکی ڕایگەیاند: ئیران داوای کەم کردنەوەی خێرای گەمارۆکان لە دانوستانەکان لەگەڵ ئەمریکای کردووە.
News ID 54609
Your Comment