بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئارەش لهۆنی پارێزگاری کوردستان ئەوڕۆ شەممە لە دیدار و کۆبوونەوەی لەگەڵ هەواڵنێران و ڕۆژنامەنووسانی پارێزگا، ڕۆڵی کاریگەری میدیا لە گەشەی بەشە جۆراوجۆرەکانی کۆمەڵگای نرخاند و وتی: لە ڕەخنە و ڕابۆچوونی میدیاکارن پێشوازی دەکەم.
ناوبراو بە داکۆکی لە یارمەتیوەرگرتن لە ڕۆژنامەنووسان بۆ پێشخستنی دۆزی پارێزگا، جەختی کرد: بێگومان پرسی پەراوێزنشینی و خەسارە کۆمەڵایەتییەکان دەبێ لە دەلاقەی ڕۆژنامەکانەوە ئاراستەی بەرپرسان بکرێت.
لهۆنی هەروەها پاڵپشتی خۆی بۆ چاپەمەنییە خۆجێیەکان دەربڕی و ڕایگەیاند: ڕیکلام و بانگەشەی دەزگا بەڕیوەبەرییەکان دەبێ بەبێ نیگای هەڵاوردانە ئاراستەی چاپەمەنییە خۆجییەکان بکرێت.
پارێزگاری کوردستان لە بەشێکی تر لە لێدوانەکانیدا ئاماژەی بە پەیجوورییەکان بۆ دامەزراندنی فەرهەنگستانی زمانی کوردی لە زانکۆی کوردستان کرد و وتیشی: دەمانەوێ بە جاودێریی ئەو فەرهەنگدتانە لە بەشە جۆراوجۆرەکانی وەک ناوی گوند و شەقام و گەڕەکەکان کەڵک وەرگرین.
Your Comment