بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وتەبێژی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتییەکە رایگەیاند، ئامادەکاری بۆ کۆبونەوە لەگەڵ بەپرسانی دیمەشق دەکەن.
کەمال ئاکیف، وتەبێژی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لە رۆژهەڵات و باکووری سووریا لە راگەیەندراوێکدا بڵاویكردەوە، "هەموو ئەو دەنگۆیانە رەتدەکەینەوە، کە باس لەوەدەكەن رەشنووسێک یان لێکتێگەیشتنێک لەنێوان ئیدارەی خۆسەری و دەسەڵاتدارانی دیمەشقدا ئەنجامدرابێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەوان وەك بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر ئامادەکاری دەكەن بۆ قۆناغی کۆبونەوە و گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی نوێی دیمەشق، سەبارەت بە یەکخستنی میکانیزمەکان و هەوڵدان بۆ خزمەتکردنی سووریا.
ئەوە لەكاتێكدایە لە ژماریەك میدیاوە بڵاوكرایەوە، بەرپرسانی هێزەكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە) و ڕێكخراوی تەحریر شام (هەتەشە) لە دیمەشق کۆبوونەتەوە و لەسەر بەڕێوەبردنی چەند ناوچەیەك ڕێككەوتوون، لەوانە دێرەزور و دەوروبەری.
Your Comment