AP ١٤٠٤ گوڵان ٦ ٢٢:٢٩

پەیامی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ ئێران

پەیامی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ ئێران

نێجیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی هاودەردی بۆ گەلی ئێران نارد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە پەیامی نێچیرڤان بارزانی بۆ ئێراندا هاتووە:

سه‌ره‌خۆشيى قووڵمان ئاراسته‌ى سه‌ركردايه‌تيى كۆمارى ئيسلاميى ئێران و خانه‌واده‌ و كه‌سوكارى قوربانييانى تەقینەوه‌كه‌ى ئەمڕۆى بەندەری شەهید ڕەجایی لە شاری بەندەر عەباس ده‌كه‌ين. لەم ناخۆشییەدا هاوسۆز و هاوخه‌ميانين.

له‌ خواى مه‌زن داواكارين گيانى قوربانييان شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به‌ هه‌موو لايه‌ك ببه‌خشێت. هيواى زووچاكبوونه‌وه‌ بۆ برينداران و سەلامەتی و ئارامى بۆ گەلی دۆستی ئێران دەخوازين.


نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
2025/4/26

News ID 54790

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha