AP ١٤٠٣ سەرماوەز ٢٣ ١١:٥٨

هەڕەشەی تورکیا لە پەکەکە و یەپەگە

هەڕەشەی تورکیا لە پەکەکە و یەپەگە

وەزارەتی بەرگری تورکیا ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی هەوڵەکان لە دژی پەکەکە و یەپەگە درێژە دەدەین و ئیزنی قۆستنەوەی دۆخی سووریا نادەینە ئەو گرووپانە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەیادین، وەزارەتی بەرگری تورکیا ڕایگەیاند کە هەرگیز ئیزن نادەین پەکەکە و هێزەکانی ناسراو بە یەپەگە گۆڕانکارییەکانی سووریا لە بەرژەوەندی خۆیان بقۆزنەوە.

وەزارەتی بەرگری تورکیا جەختی کرد کە وڵاتەکەی هەوڵی پێویست بۆ ڕێگری لە پێشڤەچوونی ئەو گرووپانە کە کۆنترۆڵی ناوچەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریایان لە دەستەوەیە، ئەنجام دەدات.

News ID 53113

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha