AP ١٤٠٣ سەرماوەز ٢٣ ٠٩:٠٢

باڵوێزی ئێران لە بەغدا: ئیزن نادەین تیرۆریزم گورز لە عێراق بدات

باڵوێزی ئێران لە بەغدا: ئیزن نادەین تیرۆریزم گورز لە عێراق بدات

باڵوێزی ئێران لە بەغدا بە جەخت لەسەر پاڵپشتی تاران لە بەغدا لە بەرانبەر هەر جۆرە مەترسییەکی تیرۆریستی کە لەوانەیە هەڕەشە بێت بۆ سەر عێراق، وتی: بەرگری لە ئەو وڵاتە و شوێنە پیرۆزەکان ئەرکە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد کازم ئالی سادق، باڵوێزی ئێران لە بەغدا لەسەر پاڵپشتی تاران لە بەغدا لە بەرانبەر هەر جۆرە مەترسییەکی تیرۆریستی کە لەوانەیە هەڕەشە بێت بۆ سەر خاکی عێراق، جەختی کرد و بە بەغدا ئەلیەومی وت: هیچ ترسێک بۆ عێراق کە هێزی سەربازی تۆکمەی هەیە، بوونی نییە.

ناوبراو وتی عێڕاق خاوەن هێزی سەربازی و ئەمنیەتییە کە توانایی بەرەنگار بوونەوەی مەترسیدارترین گرووپە چەکداری و تیرۆریستییەکانی هەیە.

باڵوێزی ئێران لە بەغدا جارێکی دیکە جەختی کرد کە بوونی هێزی ئەرتەش، حەشدی شەعبی و هێزی بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم هیچ ترسێک بۆ عێراق بوونی نییە.

ئالی سادق جەختی کرد کە ئێران ئیزن نادات کە تیرۆریزم گورز لە عێراق بدات و ئێمە بۆ بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریستەکان لە پاڵ عێراقییەکان دەبین.

ناوبراو ئاماژەی کرد ئێران چەندین بەیاننامەی فەرمی دەرکردووە کە تێیدا لەسەر زەروورەتی پاراستنی یەکپارچەیی عێڕاق و سەروەری ئەو وڵاتە جەختی کردووە.

باڵوێزی ئێران لە بەغدا هەروەها وتیشی ئەگەر گرووپە تیرۆریستییەکان بیانەوێت بچنە نێو شارەکانی عێراقەوە و ئاسایشی ئەوان بخەنە مەترسییەوە، بەرگری لە عێراق و شوێنە پیرۆزەکان دەبێتە ئەرک.

News ID 53109

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha