بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەبو ئالا ئەلوەلایی، ئەمینداری گشتی کەتیبەکانی سەیدوشوهەدای عێڕاق بە هەڕەشەکانی ئەمریکا لە ئێران کاردانەوەی نیشان دا.
ناوبراو لە پەیامێکدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکس بڵاوی کردەوە، وتی: مرۆڤی بە شەرەف هەرگیز لە بەرانبەر حەق و قۆڕ، مووسا و فیرعۆن، حەزرەتی محەمەد و ئەبوجەهل و ئێران و ئەمریکا بێ لایەن نابێت.
ئەلوەلایی وتیشی: هەر ئەو جۆرە کە لە پاڵ فەلەستین وەستاین، هەر کات پێویست بێت، بە گیان، ویژدان و خوێنی خۆمان لە پاڵ کۆماری ئیسلامی ئێران دەوەستین و بەرگری لێدەکەین.

ئەمینداری گشتی کەتیبەکانی سەیدوشوهەدای عێڕاق لە کاردانەوە بە هەڕەشە پووچەکانی ترامپ لە ئێران وتی: لە پاڵ ئێران وەستاوین.
News ID 54479
Your Comment