بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلەمەیادین، هاوکات لەگەڵ هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە، ئەو ڕژێمە هێرشگەلێکی بۆ سەر سووریاش ئەنجام داوە. سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، سەرچاوە خۆجەییەکان لە بەرز بوونەوەی هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ناوچە باشوورییەکانی ئەو وڵاتە هەواڵیان دا. ئیسرائیل لە باکووری شارۆچکەی خان ئەرنبە لە دەڤەری باکووری قەنیترەشیان بوردمان کرد.
هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ناوچە حەرش جەبیلیە لە ڕۆژاوای دەرعا بووە هۆی شەهادەتی 10 کەس.
سەرچاوە سووریاییەکان لە پێکدادان لەگەڵ سەربازانی داگیرکەری ئیسرائیل لەناوچەگەلێک لە دەرعا هەواڵیان دا. مزگەوتەکانی شاری نوی لە دەرعا لە کادانەوە بە هێرشەکانی ئیسرائیل داوای بەسیجی گشتی و بەرەنگار بوونەوەی داگیرکەرانی ئیسرائیلی لە ئەو شارەیان کرد.
کەناڵی 14 ی تەلەڤیزیۆنی ئیسرائیل لە برینداربوونی ژمارەیەک لە سەربازانی ئیسرائیلی لە داوێکدا لە ڕۆژاوای نوی لە ڕیف هەواڵیان دا.
سەرچاوە خۆجەییەکان جەختیان کرد کە ئەرتەشی ئیسرائیل لە دەڤەری دەرعا کشاونەتەوە و گەڕاونەتەوە بۆ مۆڵگەکانی خۆیان لە قەنیترە و گولان. ئەو کشانەوە دوای بەرخۆدانی بەربڵاوی هێزە خەڵکییەکان و پێکدادانی توند لە ناوچە جیاجیاکانی دەرعا ئەنجام درا.
ڕاپۆرتەکان باس لە ئەوە دەکەن کە گەنجانی چەکدار لە دەرعا، ئەرتەشی ئیسرائیلیان شۆک کردووە و بە بەرەنگار بوونەوەی ڕاستەوخۆ، ڕێگریان کردووە لە بەرەوپێش چوونیان. چڕی پێکدادانەکان و ئاگری بەربلاوی هێزەکانی بەرخۆدان بووە هۆی ئەوەی کە هێزەکانی ئیسرائیل بکشێنەوە. ئێستا ئاسایش تا رادەیەک گەڕاوەتەوە شار دەرعا.
Your Comment