بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هێرشی درۆنی ئەرتەشی تورکیا و ملیشیاکانی سەر بە ئەنقەرە بۆ سەر گوندی سەفیت لە هاوێری ڕۆژئاوای عەین عیسا، بووە هۆی کوژرانی ٨ ئەندامی بنەماڵەیەک.
بە گوێرەی سەرچاوەگەلی خۆجێی کوردستانی سووریا، ئەرتەشی تورکیا ئەوڕۆ بەیانی بە درۆن هێرشی کردە سەر گوندی سەفیت لە هاوێری ڕۆژئاوای عەین عیسا لە نزیکی بەنداوی تەشرین و وێنەی قوربانیانی ئەو هێرشە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو بۆتەوە.
Your Comment