AP ١٤٠٣ سەرماوەز ١٩ ١٧:٣٦

یەکێتی زانایانی یەمەن داوای جیهاد لە سووریا دەکات

یەکێتی زانایانی یەمەن داوای جیهاد لە سووریا دەکات

یەکێتی زانایانی یەمەن ڕایگەیاند: ئێمە هێرشی ڕژیمی زایۆنی بۆ سەر ناوچەگەلێکی نوێ لە خاکی سووریا و داگیرکەریی بەرزاییەکانی گوڵان و بوردۆمانی سووریا لە لایەن ئەو ڕژیمەوە ئیدانە دەکەین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "المسیرە"، یەکێتی زانایانی یەمەن وێڕای ئیدانەکردنی هێرشی ڕژیمی زایۆنی بۆ سەر ناوچەگەلێکی نوێ لە خاکی سووریا و داگیرکەریی بەرزاییەکانی گوڵان و بوردۆمانی سووریا لە لایەن ئەو ڕژیمەوە، بە دەرکردنی بەیاننامەیەک خوازیاری جیهاد لە سووریا لە دژی ئەمریکا و ڕژیمی زایۆنی بوو.

لەو بەیاننامەیەکدا هاتووە: ئێمە ئاژاوەنەری و دوژمنایەتی ئەمریکا و داگیرکردنی سەرچاوە نەوتییەکانی سووریا و بوردۆمانی گەلی سووریا لە ژێر ناوی شەڕ لە دژی داعش ئیدانە دەکەین و داوا لە گەلی سووریا و هەموو گرووپە چالاکەکان دەکەین کە ڕوو لە جیهاد لە ڕێگەی خودا بۆ ئازادکردنی ناوچە داگیرکراوەکانی سووریا لە دوژمنانی ئیسرائیلی و ئەمریکایی بکەن.

News ID 53060

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha