بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوابەدوای هێرشی بەربڵاوی سوپای تورکیا و تیرۆریستەکانی سەر بە ئەو وڵاتە بۆ سەر ناوچەکانی منبەج، کۆبانی و دەڤەری بەنداوی تشرین و پردی قەرەقوزان، پێکدادانی توند لە نێوان هێزەکانی هەسەدە و تیرۆریستەکان هاتە ئاراوە.
شەوی 24 ی دیسەمبەر هێزەکانی مەجلیسی سەربازی منبەج لە وەڵام بە هێرشی تیرۆریستەکانی سەر بە تورکیا لە منبەج هیرشیان کردە سەر بنکە و مۆڵگە تیرۆریستەکان کە بە هۆیەوە پێنج تیرۆریست کوژران و سێ ئۆتۆمبێل و جیهازاتی سەربازیان تێکشکێندرا. هەروەها لە ناوچەی دەڤەری پردی قەرەقوزان ، هێزەکانی هەسەدە بە درۆن هێرشیان کردە سەر دامەزراوە سەربازییەکانی تیرۆریستەکان کە کاولکاریی و خەسارێکی بەربڵاوی لێکەوتەوە.
لەلایەکی تریشەوە هێزەکانی یەپەگە وەکوو باڵێکی هەسەدە، ڕۆژی چوارشەممە لە دوو ئۆپراسیۆندا لە دەڤەری بەنداوی تشرین و کۆبانێ، چوار تیرۆریستیان کوشتبوو و کەسێکی دیکەش بریندار بوو.
بەردەوامی پێکدادانەکان لە نزیک پردی قەەرەقوزاق و بەنداوی تشرین؛کورد لە منبەج پێشڕەوی کرد
پێکدادانی توندی نێوان تیرۆریستەکانی سەر بە تورکیا و هێزەکانی مەجلیسی سەربازی منبەج لە دەڤەری منبەج، کۆبانی و بەنداوی تشرین ڕووی دا و کوژرانی چەند تیرۆریستێکی لێکەوتەوە.
News ID 53283
Your Comment