AP ١٤٠٣ بەفرانبار ٦ ٠٨:٤٤

پەیەدە: ئیدارەی خۆسەر ڕیگەچارەیەکی دیموکراتکە بۆ سووریا

پەیەدە: ئیدارەی خۆسەر ڕیگەچارەیەکی دیموکراتکە بۆ سووریا

ئەندامی دەستەی هاوسەرۆکایەتی پەیەدە، پڕۆژەی ئیدارەی خۆسەری بە ڕێگەچارەیەک بۆ سووریا زانی و خوازیاری پێشوازیی دەسەڵاتدارنی نوێێ دیمەشق لەو پڕۆژەیە بوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئاڵدار خەلیل ئەندامی دەستەی هاوسەرۆکایەتی پارتی یەکێتی دیموکرات(پەیەدە) لە لێدوانێک بۆ بۆ ئامادەبووانى گردبوونەوەیەکى جەماوەری بۆ پشتیوانی لە هێزەکانی سووریای دیموکرات لە حەسەکە، پڕۆژەی "ئیدارەی خۆسەر" یان فیدراڵیزمی بە ڕێگەچارەیەکی گونجاو بۆ سووریا زانی و خوازیاری پێشوازیی دەسەڵاتدارنی نوێێ دیمەشق لەو پڕۆژەیە بوو.

ئاڵدار خەلیل لە درێژەدا بە ئاماژە بە دەسپێکردنی قۆناغێکی نوێ لە سووریای دوای ڕووخانی دەوڵەتی بەعس، ڕاشیگەیاند: هەسەدە تایبەت بە گرووپێکی تایبەتی نییە و هێزێکە بۆ بەرگری لە هەموو پێکهاتەکانی ناوچە. باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بۆتە پڕۆژەیەک بۆ وەدی‌هێنانی سیستەمێکی دیموکراسی و برایەتی گەلان.

ناوبراو جەختی لەوەش کرد کە کوردەکان بەدوای دابەشکردنی سووریا و دوژمنایەتی و جیابوونەوە لەو وڵاتە نین، بەڵکوو پڕۆژەیەکی دیموکراتیکی سەرکەوتوو پێشنیار دەکەین و ئامانجمان ئیدارەی خۆسەرە کە دەتوانێ وەک بنەمایەک بۆ نووسینی دەستووری نوێی سووریا کەڵکی لێ وەرگیرێت.

News ID 53280

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha