بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە عەرەبی 21، هادی ئەلبەحرە سەرۆکی ناسراو بە هاوپەیمانی نەتەوەیی دژبەران لە سووریا ڕایگەیاند کە ئەو هێزانە بەدوای پێکهێنانی دەوڵەتی مەدەنی گواستنەوەیین؛ دەوڵەتێک کە تەحریرولشام تێیدا بەشدار نابێت.
ناوبراو زیادی کرد: دەوڵەتی گواستنەوەیی، کاروباری وڵات تا بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان لە سێبەری دیاری کردنخشتەی کاتی دیاری کراو بۆ ماوەی 18مانگ بەدەستەوە دەگرێت.
ئەلبەحرە پاگەندەی کرد کە ئامانجی ئەوان وەدەرنانی سەرجەن هێزە دەرەکیەکان لەوانە ئەمریژکا، ڕووسیا و تورکیا لە خاکی سووریا لە هەمان ماوەی 18 مانگەدایە.
ناوبراو ڕۆژی ڕابردووش پاگەندەی کرد: ئێمە لە کاروباری ناوخۆیی دراوسێکان دەستێوەردان ناکەین و هەوڵ دەدەین سووریایەکی نوێ چێ بکەین. ئێمە پابەندی ڕێککەوتننامە نێودەوڵەتییەکانین.
Your Comment