AP ١٤٠٣ سەرماوەز ١٢ ١٧:٠٩

جموجۆڵی تیرۆریستانی سووریا پەیوەستە بە ئامانجی زایۆنییەکان

جموجۆڵی تیرۆریستانی سووریا پەیوەستە بە ئامانجی زایۆنییەکان

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: جموجۆڵی ئەمدواییەی گرووپە تیرۆریستییەکانی سووریا و پەرەسەندنی نائەمنی و ناسەقامگیری لەو وڵاتەدا پەیوەستە بە ئامانجی زایۆنییەکان.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە سەفەری بۆ ئەنقەرە، لەگەڵ هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا کۆبووەوە و لایەنەکان لەو دیدارەدا سەبارەت بە پێوەندیی دووقۆڵیی دوو وڵات و دواگۆڕانکارییەکانی ناوچە بە تایبەت لە سووریادا گفتوگۆیان کرد.

عێراقچی لەو دیدارەدا بە ئاماژە بە دانوستانی چڕوپڕی لەگەڵ بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سووریا و نیگەرانییە هاوبەشەکان لە ناوچەدا لە بابەتی خولی نوێی پەرەسەندنی تیرۆریزم و نائەمنی، جەختی لە زەروورەتی هاوکاری و پەیجووری وڵاتانی ناوچە بە تایبەت ئێران و تورکیا بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچە کرد.

عێراقچی هەروەها ئاماژە بە هەوڵەکانی ڕژیمی زایۆنی بە پاڵپشتیی ئەمریکا بۆ کەڵک‌ئاوەژوویی لە هەلومەرجی هەستیاری ناوچە پاش جەنایەت و دەستدرێژییە بێ‌وێنەکانی ئەو ڕژیمی لە دژی گەلی فەلەستین لە غەزە و لوبنان و بە چەواشەبردنی سەرنجی کۆمەڵگای جیهانی لەو جەنایەتە، ڕایگەیاند: جموجۆڵی ئەمدواییەی گرووپە تیرۆریستییەکانی سووریا و پەرەسەندنی نائەمنی و ناسەقامگیری لەو وڵاتەدا پەیوەستە بە ئامانجی زایۆنییەکان.

News ID 52955

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha