ناوبراو وتی: لە تورکیاش ئامانج هەر ئەوەیە و ئەو وڵاتە دراوسێیەکی گرینگ بۆ سووریایە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە سەبارەت بە بەرچاوگەی دانوستانی ئەتۆمی زیادی کرد: گفتوگۆکانی ژێنێڤ بەس باس لەسەر پرسی ئەتۆمی نییە و بەشێکی زۆر لە نیگەرانییەکان باس دەکرێن.
بەقایی وتیشی لە ڕەوتی گۆڕانکارییەکانی سووریا، تورکیا وڵاتێکە کە هەم کاریگەری دادەنێت و هەم کاریگەری وەردەگرێت و هەر جۆرە نائەمنییەک لە سووریا بەس بۆ ئەو وڵاتە نابێت.
هەروەها سەبارەت بە بەرنامەی ئەتۆی ئێران وتی: سیاسەتی ئەتۆمی ئێران نەگۆڕدراوە و ئاشتیخوازانە بووە و هەر ئاواش دەمێنێتەوە. ئەوەی کە وەزیری دەرەوە لە گفتوگۆ لەگەڵ گاردیەن هێنایە ئاراوە هۆشداریی نیسبەت بە لێکەوتەکانی ڕوانگەی ناسازێنەری هەندێک وڵاتەکان هاوپەیوەند بە بەرنامەی ئەتۆمی ئێران بوو. ئەوە بووە هۆی ئەوەی کە ڕێچکەیەک پێک بێت کە گوایە ڕێگەی ئێمە لە پ-رسی ئەتۆمی ڕێگایەکی هەڵە بووە. بۆیە وەزیری دەرەوە ئاماژەی کرد کە ئاوەها ڕوانگەیەک لە نێوان کارناسەکاندا دروست بووە. هەروەها جەختی کرد کە بەرنامەی ئەتۆمی ئێران هەم لەبەر فتوای شەرعی و هەم بە پێی لێکدانەوەکان لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی، ئاشتیخوازانە دەمێنێتەوە.
بەقایی وتیشی کە گۆڕانکارییەکانی سووریا پێچراوە و دەتوانین لە ڕوانگەی جیاوازەوە سەرەنجی بدەین. ئیسرائیل قازانج دەبات لە نائەمنی سووریا. هاوکات بوونی هێرشی گرووپە تیرۆریستییەکان لەگەڵ ئاگربڕی لوبنان بە هەڵکەوت نەبووە.
ناوبراو سەبارفەت بە بوونی ڕاوێژکارانی ئێرانی لە سووریا و شەهادەتی یەکێکیان لە ئەو وڵاتە وتی: ئێمە لە سەر داوای فەرمی بەرپرسانی سووریا لەوێین و ئەوە پرسێکی نوێ نییە و چەندین ساڵە ڕاوێژاکرەکانمان لەوێن و لە داهاتووشدا بە پێی داواکاری و ڕوانگەی دەوڵەتی سووریا هەر لەوێ دەمێننەوە.
Your Comment